خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا: سێ ئەنداممان لە هەولێر بە بێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراون

SNN
خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر دەستگیرکردنی سێ ئەندامیان لە هەولێر، داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکات و داوا لە پارتیش دەکات کە لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونکردنەوە بدات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا باسی لەوەکردوە: “دوو نوێنەری پەیەدە، و نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوانێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن هێزێکی پارتیەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیر کراون و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراون”.
راشیگەیاندوە: “ناوی ئەو کەسانەى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکراون بریتین لە، مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر”.
جەختی کردووەتەوە، ” پێویستە ئەو سێ ئەندامەیان بە زووترین کات ئازاد بکرێن و لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنیان، داوای ڕوونکردنەوە لە پارتی دەکات”.
هاوکات لە ڕاگەینراوەکەدا باس لەوەشکراوە: “لە کاتێکی وەها هەستیاردا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمە جۆرە لە هەوڵی دژایەتی کردنی کورداندایە و کوردستان داگیردەکات، پێویستە لایەنەکان زۆرتر یەکێتی خۆمان پتەو بکەینەوە و یەکهەڵوێست بین، نەک بە پێچەوانەی ئەمەوە هەڵسووکەوت بکەین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



