
بەکارهێنانی ڤاکسین
SNN
دەزگای کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایگەیاندووە زیاتر لە 300 گەنج لە ئەمریکا لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تووشی هەوکردنی دڵبوون.
ئەو دەزگایە بۆ ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی روونکردووەتەوە کە تووشبوونی ئەو گەنجانە بە هەوکردنی دڵ حاڵەتێکی دەگمەن و کەمە لەکاتێکدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە ئەمریکا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بەرپرسانی تەندروستی لە ئەمریکا نەخۆشخانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئاگاداری ئەو کەسانەبوون کە ڤاکسین وەردەگرن لە تووشبوونیان بەو گرفتەی دڵ کە نیشانەکانی تا و هەناسەنگی و ئازاری سنگە.
میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن ئەو زانیارییە نوێیەی کە دەست دەزگاکە کەوتووە نابێتەهۆی گۆڕانکاری لە پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییانی ئەمریکی و کەسانی سەروو تەمەن 18 ساڵ لە وڵاتەکەدا دەتوانن ڤاکسینی فایزەر، مۆدێرنا یاخود جۆنسن & جۆنسن وەربگرن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


