پەرلەمانتارێک: بۆ كۆبونەوە لەسەر لێبڕینی مووچە حكومەت وەڵامی پەرلەمان ناداتەوە

SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “تائێستا حکومەتی هەرێم وەڵامی پەرلەمانی نەداوەتەوە بۆ ئامادەبوونی نوێنەرەکانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی لێبڕین و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران”.
رۆژان شەهید حەمەڕەش، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی یەکێتی راگەیاندوە: “دوای ئەوەی یاداشتێكمان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی پرسی لێبڕین و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، كەچی تاكو ئێستا وەڵامی پەرلەمان نەدراوەتەوە”.
وتیشی: “بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم، تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەكانی پەرلەمان دیارینەكراوە، بەوپێیەی گرنگترین پرس كە ئەمڕۆ پێویستە قسەی لەسەر بكرێت بابەتی مووچەو دۆخی دارایی ئابووری هەرێمی كوردستانە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر هەر بابەتێكی تر جگە لە مووچە و بابەتە داراییەكان، هیچ ئەنجامێكی نابێت، چونكە ئەوە خواستنی زۆربەی پەرلەمانتارانو خەڵكی كوردستانە.”
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: “بەرێوەنەچوونی كۆبونەوەی پەرلەمان وادەكات پەسەندكردنی چەندین پرۆژەیاسا دوابكەوێت، كە هەندێكیان ئامادەكراوە بۆ دەنگدان و بەشێكی تریان ئامادەیە تاكو خوێندنەوەی یەكەمو دووەمیان بۆ بكرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


