فەرمانبەرێکی پەرلەمان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
SNN
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونکردنەوەی لەبارەی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌دا كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، و وتی: فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان بڵاویکردەوە: “هه‌واڵێكی پڕ لهچهواشهكارانه له‌هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه، فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و ساڵی 2013 دامه‌زراوه له‌ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان”.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بوه، وێنه‌گری سه‌رۆك یان جێگر یان سكرتێری په‌رله‌مان نه‌بوه، ته‌نها فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بوه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌زیفی گیراوه.
دەشڵێت: ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره به‌بڕیاری دادگا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه‌یاسا له‌سه‌روی هه‌موانه‌وه‌یه و پێویسته هه‌موان چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌و بڕیار له‌سه‌ردانی.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



