لە هەڵەبجە سەدان منداڵی خاوەنپێداویستی تایبەت هەیە و هیچ سەنتەرێكی حكومی و ئەهلی نییە

شاری-هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەرپرسی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی لە پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 600 منداڵی خاوەن پێداویستی بوونیان هەیە، بەڵام هیچ سەنتەرێكی حكومی و ئەهلی تایبەت بە ڕاهێنانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت بوونی نییە و سەرجەمیان وازیان لە خوێندن هێناوە.
مەریوان وەهبی، بەرپرسی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە لە دۆخێكی سەختی ژیاندان بە بەراورد بە منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەتی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، چونكە تا ئێستا هیچ سەنتەرێكی حكومی و ئەهلی تایبەت بەڕاهێنانی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە بوونی نییە لە كاتێكدا لەم سنورەی ئێمە زیاد لە 600 منداڵی خاوەنپێداویستی تایبەت بوونیان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت پۆلێن دەكرێن بە سێ جۆر كە بریتین لە ( نابیستان، نابینایان و بیركۆڵان) هاوكات لە كۆی ئەو 600 منداڵە خاوەنپێداوستیە تایبەتە زۆرترینیان لە جۆری بیركۆڵن، بەهۆی ئەوەی تائێستا هیچ مامۆستایەكی زمانی ئاماژە و هیچ پەیمانگایەكی سەربەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی وەك پەیمانگای نابینایان و نابیست و شەلەل دەماغ لە هەڵەبجە بوونی نییە بەناچاری لە خوێندنگا ئاساییەكاندا دەخرێنە بەرخوێندن، بەڵام بەهۆی نەگونجانی ئەم خوێندنگایانە لەگەڵ بارودۆخی ئەو منداڵانە، بەناچاری دوای چەند ساڵێكی كەم واز لە خوێندن دەهێنن و دواجار سەرجەمیان بە نەخوێندەوار دەردەچن”.
بەرپرسی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “بەشێوەیەكی گشتی لەڕووی تەندروستییەوە بارودۆخی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە زۆر خراپە بەشێكی زۆریان پێویستیان بە دەرمان و چارەسەری پزیشكی هەیە و بەشێكی دیكەشیان پێویستیان بە كورسی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و شەلەل دەماغ هەیە ناتواندرێت بۆیان دابینبكرێت”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
3 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



