رێکخراوەکانی ژینگە: پارەکەی حکومەت بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی هێشتا نەگەیشتووە

SNN
رێکخراوەکانی ژینگە رەخنە لە سەرۆکی حکومەت دەگرن کە دوای مانگێک لە بەڵێنەکەی، هێشتا پارەی بۆ باخچە و بلوارەکانی سلێمانی تەرخان نەکردووە.
بۆردی رێکخراوە ژینگەییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی، لە مانگی ئایاردا سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدابوو کە پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ سەوزکردنەوەی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی تەرخان بکرێت، بەڵام پاش دوو هەفتە ئەو بڕە پارەیە کەمکرایەوە و بە نوسراوێک کە واژووی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە راگەیەندرا کە چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەو پارەیە دابین نەکراوە.
بۆردی رێکخراوە ژینگەییەکان دەپرسێت “بۆچی ماوەی پێنج ساڵە سلێمانی لە وەرزی هاویندا باخچە و بلوارەکانی وشک دەبن، ئەم گرفتەش بەتەنیا لە سلێمانی هەیە”.
دەشڵێت: “رۆژانە باخجە و پارک و بلوارەکانی سلێمانی پێویستیان بە یەک ملیار لیتر ئاو هەیە، لە مانگەکانی حەوت و هەشت پێویستیان بە چوار ملیار لیتر ئاو هەیە”.
دەشڵێت لەم ماوەیەدا 130 ملیۆن دینار بۆ ئاودانی باخچە و بلوارەکان دابینکراوە کە 30 ملیۆن لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە و 100 ملیۆنی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە دابینکراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



