
ناتۆ لە ئەفغانستان
SNN
كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان له ئان و ساتدایه. ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیان له شاری باگرام به‌جێهێشت، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكایی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: چۆڵكردنی باگرام ئاماژه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه، روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ به ته‌واوی له بنكه‌كه كشانه‌وه، كه ته‌نیا 50 كیلۆمه‌تر له باكووری كابوڵهوهیه.
هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه‌ی به ره‌سمی بنكه‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی كابوڵ ده‌كرێته‌وه.
دوای 20 ساڵ له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی، له شوباتی ساڵی رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان رێككه‌وتن، دووه‌میان شه‌ڕ رابگرێت و یه‌كه‌میان به ته‌واوی له خاكی ئه‌فغانستان بكشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی كابوڵ و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته پێی وایه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی نه‌كراوه و له بڕیاری كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، ئه‌مه‌ریكا رای به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوون.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی واشنتن و تاڵیبان، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت تا 11ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
له دوو مانگی رابردوودا تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه حكومییه‌كانی كابوڵ چڕ كردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان جگه له كۆنترۆڵی چه‌ند شارێكی سه‌ره‌كی، به شێوه‌یه‌كی گشتیی ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندایه.
به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له بنكه‌ی ئاسمانی باگرام، ئاسایش و سه‌قامگیری كابوڵی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


