
تێدرۆس ئەدهانۆ
SNN
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئێستا جیهان لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆرۆنادایە و پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو وڵاتێك ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به ڕێژهی 70%ی هاووڵاتیانی خۆی بدات.
لهوبارهیهوه ئهدهانۆم دووپاتیكردهوه، ئێستا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداری پەتای کۆڤید 19داین. لەو وڵاتانەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسین لە ئاستێکی نزمدایە، جارێکی دیکە پڕبوونەوەی یەکەکانی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان وەك پێشتری لێهاتووەتەوە، هێشتا هیچ وڵاتێك لە مەترسییەکانی کۆرۆنا رزگاری نەبووە. جۆری گۆڕاوی دێلتا هێشتا مەترسیدارە و بەردوامە لە بڵاوبوونەوە و خۆگۆڕین.
ئاشكراشیكرد، داوام لە سەرکردەی وڵاتان کردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ لە هەموو وڵاتێك بهڕێژهی 70%ی دانیشتوانیان به ڤاکسینی دژه كۆرۆنا بكوترێن. چونكه وهك دووپاتیكردهوه، ئەمە باشترین رێگەیە بۆ هێواشکردنی بلاوبوونەوەی پەتاکە و رزگارکردنی گیانی خەڵك و خستنەوە سەرپێی ئابووری و شکست پێهێنان بە پەتاکە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


