
SNN
پارتی رەفاھی ئەسيوبيا بەبەدەستهێنانی زۆرترين دەنگ شەشەمين هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بردەوە کە لە 21ی حوزەيران بەڕێوەچوو.
ۆوبشیت ئایێلێ جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکانی ئەسيوبيا، لە ئادیس ئابابای پایتەختەوە رایگەیاند: “پارتی رەفاھی دەسەڵات کە ئابی ئەحمەد سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی دەکات، ھەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی حوزەیرانی بە بەدەستھێنانی 410کورسی لە کۆی 436 کورسی بردووەتەو”.
بەپێی ئەو ئەنجامانەش، ئابى ئەحمەد سەرۆکوەزیران، بۆ پێنج ساڵی دیکە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
هاوکات، بیرتوکان میدیکسا سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتیمانیی ھەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردەوە: “ھەڵبژاردنێکی متمانەپێکراو لە سەرانسەری وڵاتەکە بەڕێوەچووە”.
بەھۆی دۆخی ئەمنی و نەگەیشتنی تۆماری دەنگدەران لە تیگرای و چەند ناوچەیەکی دیکەی، ھەڵبژاردنەکان لە مانگی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



