
دوکان
SNN
ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان بەبەراورد بەساڵی رابردوو نزیكەی هەشت مەتر سێجا كەمیكردووە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە PUKmedia ی راگەیاندووە: “كەمی بارانبارین كاریگەری كردۆتەوە سەر كەمی ئاوی كۆكراوە لە دەریاچەی دوكان و بە بەراورد بە ساڵی پار نزیكەی 8 مەترسێجا ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان كەمترە”.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان راشیگەیاند: “ئەوان بەپێی بەرنامە ئاو بەردەنەوە و تا كۆتایی مانگی حەوت 25 مەترسێجا لە چرکەيەک ئاو بەردەدرێتەوە، واتە تێكرای ئاوی دەرچوو دەكەن بە 100 مەترسێجا و هاوكات رۆژانە بەهۆی بەردانەوە ئاو و بوون بە هەڵم دوو سانتیمەتر ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان دادەبەزێت”.
بەنداوی دوكان توانای كۆكردنەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە ئێستادا كەمتر لە نیوەی ئەو بڕە ئاوی تێدایە.
More News
-
ترەمپ:ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەربکەوین، پێنج هەزار دۆلار دەدەمە هەر ئەمریکییەک
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



