
دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش
SNN
ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، شەش چەکداری داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە چواریان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و دژەتیرۆری کەرکووک و دووەکەی دیکەیشیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەواڵگریی دژەتیرۆی نەینەوا و سەڵاحەددین، داواکراوبوون”.
باس لەوەشکراوە: “تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە ریزەکانی داعشدا، چەکداربوون و پاڵپشتی لۆجستیان بۆ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک دابین دەکرد”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان گیراونەتەبەر”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


