ئایدن مەعروف “ئەو ئاگرەی لە تورکیا کەوتووەتەوە ئێمەی بە قوڵی خەمبارکرد”

ئایدن مەعروف
SNN
ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی رایگەیاند: کە بەھۆی ئەو ئاگرانەی لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە، ھەست بە خەمباریەکی قوڵ دەکەن.
ئایدن مەعروف کە هاوکات وەزیری هەرێمە بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستەکانی تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند :”ئەو ئاگرەی لە تورکیا کەوتوەتەوە، ئێمەی بە قوڵی خەمبارکرد، بەھۆی ئەم رووداوەوە ئەوەمان بینی کە تیرۆر رێگای نوێ تاقیدەکاتەوە، بە توندی ئیدانەی ئەوانە دەکەین کە پەیوەندیان بە کردنەوەی ئەم ئاگرانەوە ھەیە”.
ئایدن مەعروف سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەوانە کرد کە لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ھیوای زوو چاکبونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
لەرۆژی چوارشەممە 28ی ئەم مانگەوە لە 71 شوێنی دارستانەکانی تورکیا ئاگرکەوتوەتەوە کەزۆرینەیان کەوتونەتە ئەنتاڵیا و ناوچەی مارماریس-ی سەر بە پارێزگای موغڵا، لەئێستاشدا تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەو وڵاتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خراونەتەکار.
لەسەر ئەم رووداوە ئەردۆغان-یش رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەزار و 140 خاڵدا هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوەبۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا ئەم ئاگرانە بەمەبەست کراونەتەوە یان نا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە لە ئەنتاڵیا سێ کەس مردون و لە پارێزگای موغڵاش دەیان ماڵ سوتان، حكومهتی توركیا رایگهیاندوه، لهڕێگهی زیاتر له 4.000 (چوار ههزار) كارمهندی ئاگركوژێنهوهوه و به پشتیوانی هێلیكۆپتهر لهههوڵدان بۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



