لە هێرشێکی داعشدا لە جەلەولا چوار کەس کوژراون و پێنج کەسيش برينداربوون

SNN
بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکز رایگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر بازگەی حەلوان لەباکووری ناحیەی جەلەولا و بەوهۆیەشەوە چوار کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون”.
شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحییەی کۆکز لە لێدوانێکيدا رايگەیاندووە: “سەرەتا چەکدارەکان هێرشیانکردووەتە سەر بازگەکە و بەوهۆیەشەوە سێ سەربازی سوپای عێراقی کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “کاتێک کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی تەندروستی بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی سەربازانی بازگەکە بەرەو شوێنی رووداوەکە رۆشتووە، چەکدارانی داعش تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و بەوهۆیەشەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراوە و کارمەندێکی تەندروستیش برینداربووە”.
شەماڵ عەبدولرەحمان باسی لەوەشکردووە: “بازگەکە سەربازانی فەوجی چواری سەر بە لیوای یەکی سوپای عێراقی تێدایە و سەرباری زیانە گیانییەکان، ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و هەمەرێکی سەربازی سوپای عێراقیش سوتاون”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



