
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بافL تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی و توندوتۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان، شەوی ڕابردوو لە یەكێك لە بازگەكانی نزیك قەزای چەمچەماڵ، پۆلیسی گەرمیان توانیان دەستبگرن بەسەر 12 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كە جگەرە و دەرمانیانی قاچاخیان تێدابووە و بەنیازبوون بەرەوە ناوەراست و باشووری عێراق بیبەن.
كامەران عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كفری بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆَلكردنی بازگەكان و ڕێگەگرتن لەهەر كارێكی نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی كاڵاو شمەكی قاچاخ هێزەكانمان توانیان شەوی ڕابردوو لە بازگەی نەوجول قادركەرەم دەستبگرن بەسەر 12 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەدەیان تۆن جگەرە و دەرمانی قاچاخیان پیبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی كە دەستیان بەسەرداگیراوە یەكێكیان پڕبووە لە درمانی قاچاخ و 11 بارهەڵگری دیكەشیان جگەرەیان تێدا بووە كە ئەویش هاوردەكردنی بەهەمان شێوە قاچاخە، بۆیە لە ئێستادا شۆفێری ئەو 12 ئۆتۆمبێلە بار هەڵگرە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كفری دەستیان بەسەرداگیراوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كفری ئەوەشی خستڕوو، بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە دەركەوتووە كە ەو دەرمان و جگەرە قاچاخانەی دستیان بەسەردا گیراوە خاوەنەكەی بەنیاز بوون لە گەرمیانەوە بەرەو پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان ببەن بەڵام توانیمان ڕێگەیان لێبگرن.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو 12 ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لە كاتێكدایە كە نزیكەی مانگێكە هەریكە لە بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، چەندین بڕیاریان بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان دەركردووە و بەهۆیشەوە كاری قاچاخچێتی زۆر كەمیكردووە و بەرەو نەمان چووە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



