هاتووچۆی هەولێر: تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

بەڕێوبەرايەتی هاتووچۆی هەولێر
SNN
لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر تەقەی کردووە و یەکێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بریندارکردووە.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاوەکردەوە: “دوای دووبارەبوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاووڵاتییان لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری، لەدوای بەدواداچوون بۆ حالەتەکە، چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆڵەت ئەرکی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان لەکاتی دزییەکەدا پێسپێردرا، کاتژمێر نزیک 11ی پێشنیوەڕۆ توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا”.
دەشڵێت “لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بووەتەوە و تەقەی کردووە، لەئەنجامدا کارمەندێکی بەشی مۆڵەت برینداربوو، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ماتۆرسکیلیان دزراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی تۆمەتبارەکە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



