
SNN
دوو دەریاچە لە ناوچەیەکی دووری کەنار دەریا لە پاتگوانا لە ئەرجەنتین ڕەنگیان بۆ پەمەیی گۆڕاوە، تائیستا هۆکاریان ئاشکرانەبووە، زاناکانی ئەرجەنتین مەترسیان هەیە زیان بەخشبێت و پیسبوونەکەی بەهۆی پیشەسازیەوە بێت.
دەریاچەکان لە نزیک ناوچەی پیشەسازین لە دەورووبەری تریلۆ لە ئەرجەنتین، لە ناوچەیەکی گرد و دۆڵ و خاکێکە لماوی هاوشێوی بیابان. لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی شارەوانیەکەی بڵاوکرایەوە” دوای چاودێری بەم دوایانە بەرپرسانی شارەوانی شارۆچکەی تریلیۆ تەنکەرێکیان بەدی کرد پاشماوی شل دەکاتە گۆماوەکانەوە”.
بەڕێوبەرانی ناوچەکە ڕوانگەی جیاوازیان هەيە لەسەر ئەو دياردەيە لەگەڵ ئەوەشدا دەربارەی گۆڕانی لەناکاوی ڕەنگی دەریاچەکان و ئەگەری زیان لێکەوتنەوە، ئەوەی روويداوە نيگەرانی ژينگەپارێزانی لێکەوتووەتەوە.
چالاکوانی شارەکە باس لەوە دەکەن: “لەوانەیە ئەو ڕەنگە پەمەیییە دەرئەنجامی بەکارهێنانی ڕەنگێک بێت بەکاربێت بۆ پێدانی ڕەنگی پەمەیی بە جۆرێک رۆبيانی دەریا لە حەوزا بەخێو دەکرێن.
بەرپرسانی ژینگەی خۆجەیی و هەرێمەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بۆ زانینی هۆکار و ئەگەری زیان کەوتن لە دەریاچەکان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکیان دەست نەکەوتوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



