وەزیری دارایی بۆ رێگری لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ داوای هەماهەنگی لە دەزگای ئاسایش دەکات

SNN
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، لای خۆشیەوە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ” دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی”.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم سەردانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کرد و لەگەڵ د. خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کۆبووەوە و باسیان لە نەھێشتنی کاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ کرد.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە، ئاوات جەناب نوری باسی لەوە کرد بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم کارەش بە ئاسانی داھاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
لای خۆیەوە خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشان دا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئابوری و داھاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



