“بۆ ساڵی هەشتەم هەرێمی كوردستان پرۆژە بودجەی نابێت ئەو بابەتە دواخرا”

دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی نوسینی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە ئاماژە بەوەدەكات هەموو ماندوو بونەكانمان بەهەدەر دران و ئەمساڵیش هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسای بودجەی نابێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی باڵای دیكەی هەرێم لە چەندین بۆنەدا جەختیان لەوەدەكردەوە كە دوای حەوت ساڵ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن پرۆژەیاسای بودجە.
ئەندامێكی نوسینەوە و ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسی بودجەی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی بهێندرێت بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بكەینە خاوەن پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام بە داخەوە لەلایەن بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی پێمان ڕاگەیەندرا كە خۆمان ماندوو نەكەین بە تەواوكردنی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە هەرچەندە ئێمە كارەكانی خۆمان تەواوكردبوو پرۆژەیاساكەشمان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی پشووی هاوینەی پەرلەمان بۆخۆی یەكێكی دیكە لەو ڕاستیانەی كە ئەمساڵیش هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسای بودجەی نابێت، هاوكات، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا (هێمن هەورامی) جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕوونی ئەوەی ئاشكراكرد كە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی كەم ماوە لەتەواو بوونی ئەمساڵ فریاناكەون پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بكەن بۆیە پێویست ناكات پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، لە كاتێكدا ماوەیەكی زۆرە هاووڵاتیانیان بەوەوە سەرقاڵ كردووە كە گوایە دوای حەوت ساڵ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن پرۆژە یاسای بودجەی خۆی.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە لیژنەكەمان زۆر بەدڵسۆزانە و بەوردی كاتێكی زۆری خۆمانمان بۆ تەرخانكرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانمان كرد لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پێداچوونەوە بە هەندێك بڕگەو مادەی پرۆژەكە كرابوو، بەڵام لەناكاو پێمان ڕاگەیەندرا كە ئەو بابەتە داخراوە و ڕەوانەی پەرلەمان ناكرێت، ئەوەش كارێكی خراپ بوو نەدەبوو بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ پرسێكی گرنگدا بكەن كە پەیوەستە بەژیانی سەرجەم هاووڵاتیانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


