کازمی داوا لە سیسی دەکات هەماهەنگییەکانیان زیاتر بکەن

SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی میسری کردووە، داوادەکات حکومەتی قاهیرە هەماهەنگییەکانی لە چەندین بواردا لەگەڵ عێراق زیاتر بکات.
نامەکە لە رێگەی وەزیری بەرگری عێراقەوە ئەمڕۆ گەیەندراوەتە عەبدولفەتاح سیسی، کازمی تیایدا سوپاسگوزاری خۆی نیشانداوە بۆ پشتیوانییەکانی میسر لە چەندین بواری جیاوازدا.
کازمی باسی لەوەکردووە “عێراق خوازیارە سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی میسر وەربگرێت بەتایبەت لە بواری وەبەرهێناندا و ئەو ئەزموونەش بگوازێتەوە بۆ عێراق” ستایشی ستراتیجی میسریشی کردووە بەتایبەت لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەدا”.
کازمی و سیسی لە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیاندان و پێشتریش لە لوتکەیەکی سێقۆڵیدا لەگەڵ شای ئوردن، تاوتوێی پرۆژەیەکی ئابووری و بازرگانییان کردووە بەناوی “پرۆژەی شامی نوێ”، کە ئەگەری هەیە وڵاتانی دیکەش بێنە ناو ئەو پرۆژەیەوە، پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بە میسرەوە یەکێکە لە پلانە هاوبەشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش



