
SNN
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا بنکەیه‌كی مەشقی تایبەت بە هێزی پێشمەرگەی لە سلێمانی کردەوە کە لە سەر بوودجەی تایبەتیی حکوومەتی ئیتالیا و بە سیستەمێکی سەردەمیانە دروستکراوه.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیتالیای بۆ هه‌رێمی كوردستان کرد و گرنگیی بنکەیەکی سەربازیی تایبەت بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگەی بە پێویست زانی وه‌ك هەنگاوێک بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانیی کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی راهێنانە سەربازییەکانی تێدا ئەنجامبدرێت، به‌تایبه‌ت كه مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
لای خۆیانه‌وه هێزە ئیتالییه‌كان جیا له به‌رزنرخاندنی رۆڵی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه و هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



