
SNN
بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی”Ourworldindata.org” سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆرد ژمارەی ئەو دۆزانەی ڤاکسین کە لەسەر ئاستی جیهاندا بەکارهێنراو، چوار ملیار و 54 ملیۆن دۆزی تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی داتاکانی ماڵپەڕەکە: “وڵاتی چین بە بەکارهێنانی یەک ملیار و 81ملیۆن دۆز لە ریزبەندی یەکەم، هیندستان بە 519ملیۆن لە ریزبەندی دووەم، ئەمریکا بە 352ملیۆن و 55هەزار لە ریزبەندی سێیەم، بەڕازیل بە 155ملیۆن و 43هەزار لە ریزبەندی چوارەم و ژاپۆن بە 105ملیۆن لە ریزبەندی پێنجهمدا دێت”.
لە ریزبەندی شەشەمدا ئەڵمانیا بە 95ملیۆن و 800هەزار، بەریتانیا بە زیاتر لە 86ملیۆن لە ریزبەندی حەوتەم و تورکیا بە زیاتر لە 80ملیۆن دۆز لە ریزبەندی هەشتەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە بەرکاهێنانی ڤاکسیندا.
هاوکات، لە فەرەنسا 78ملیۆن و 15هەزار و لە ئیندۆنيزیا 76ملیۆن و 93هەزار دۆز ڤاکسین بەکارهێنراوە و لەدوای ئەوانیش هەریەک لە مەکیسک، ئیتاڵیا، رووسیا، ئیسپانیا و کەندا دێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


