
SNN
قائيمقاميەتی سلێمانی رايگەياند: “به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، ده‌ستيان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆردا گرتووە، لە ناوچەی دەرەروەی نيشتەجێبوونی هاوڵاتيان لەناودەبرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راپۆرتی كاروچالاكی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی كراوه، تیایدا هاتووه: “له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له شه‌ش تەن برنجی جۆراوجۆردا گیراوه كه به‌هۆی خراپ عهمباركردنییهوه پێش به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی خراپبووه”.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: “به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن و كۆگاكردنی خواردن و خواردنه‌وه، پێویسته پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كۆگایانهی خواردن و خواردنه‌وانه‌ی تێدا عهمباردهكرێت له (25) پله زیاتر نه‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان و له‌ده‌ستدانی بههاخۆراكییهكهی”.
راپۆرته‌كه بڕی ئه‌و برنجه جۆراوجۆره‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه بریتییه له (240) فه‌رده‌ی (25) كیلۆگرامی كه شه‌ش تەنه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


