“لە پرۆژەیاسای 2022 پێشنیاز کراوە نرخی نەوت لە 55 دۆلاردا جێگیربکرێت”

جەمال کۆچەر
SNN
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەپڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 پێشنیازیان کردوە نرخی نەوت لە 55 دۆلاردا جێگیربکرێت، هەروەها داوایانکردوە نرخی نەوت و پرۆژەی بودجەش “واقیعی بن” کە ئاسانکاری دەبن بۆ زو تێپەڕاندنی لەپەرلەمان، چونکە بودجەی 2021 پڕۆژەیەکی “ناواقیعی بوە و دەستکارییەکی زۆری تێداکراوە”.
کۆچەر بۆ میدیا عێراقییەکانی روونکردەوە: نرخی نەوت لە 50 کە وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەسەر کردووە کارێکی باشە بەڵام ئەوان پێشنیاز دەکەن نرخی نەوت لە 55 دۆلاردا جێگیربکرێت، چونکە نرخێکی گونجاوە و بەهۆی فراوانبوونی هەڵمەتەکانی پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم وڵاتانی جیهان، هەمو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن خواست لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا روونیشی کردەوە: ئەمڕۆ بەهای نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاترە لەو رێژەیەی یاسای بودجەی 2021 جێگیرکراوە (لەیاسای بودجەدا بەهای نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بەزیاتر لە 71 دۆلار دەفرۆشرێت)، بۆیە لێدوانی وەزیری دارایی کەباسی لەوەکردوە بودجەیەکی “واقیعی” ئامادە دەکەن هەنگاوێکی گونجاوە، چونکە بودجەی ئەمساڵ کە هاتە پەرلەمان “ناواقیعی” بووە و پەرلەمان ناچاربوو بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان هەندێک خەرجی کەمبکاتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


