
SNN
یەکەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە ئەفغانستان بە ئامانجی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکی و کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە کابوڵ.
کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە فڕۆکەخانەی کابوڵ.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پلانی ناردنی سێ هەزار سەربازیان هەیە بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ بەئامانجی گواستنەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان.
لە مانگی ئایاری رابردووەوە توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان رووی لە هەڵکشان کردووە و هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەدا، بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانی بۆسەر ناوەندی شارەکان و کۆنتڕۆڵ کردنیان، چڕکردووەتەوە.
تائێستا تالیبان نزیکەی نیوەی ولایەتەکانی ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کردووە و تادێت پێشڕەوییەکانی بە ئاراستەی کابۆلی پایتەخت خێراتر دەبن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



