سێ مانگی لەسەر یەک عێراق لە پلەی یەکەمدا دێت لە کڕینی موڵک لە تورکیا

تورکیا
SNN
دەستەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، کە هاووڵاتیانی عێراقی بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک لە پلەی یەکەمدا دێن لە کڕینی زەوی و شەوقە و ڤێلا، لە پارێزگا جیاوازەکانی تورکیا بەتایبەتی لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە.
دەستەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە هاووڵاتیانی عێراق لە مانگی تەمووزی رابردوودا 772 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە پاشان هاووڵاتیانی ئێرانی لە پلەی دووەمدا دێت کە 619 موڵکیان کڕیوە و پاشان رووسەکان لە پلەی سێیەم دێن کە 365 موڵکیان کڕیوە، و پاسان هەریەکە لە ئەفغانستان، ئەڵمانیا، کوەیت و کازاخستان دێت لە کڕینی موڵک.
دەستەکە ئەوەش رووندەکاتەوە کە، تەنیا لە مانگی تەمووزدا 4 هەزار و 495 ماڵ و ڤێلا بە هاووڵاتیانی بیانی فرۆشراوە و رێژەی فرۆشتنی موڵک و ماڵ و ڤێلا %64 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە تەمووزی ساڵی پار.
لە ساڵی 2015 وە وڵاتی عێراق پلەی یەکەمی داگیرکردووە لە کڕینی زۆرترین موڵک لە وڵاتی تورکیادا و هەموو مانگەکانی ساڵ هاووڵاتیانی عێراق لە کڕینی موڵک لە تورکیادا لە پلەی یەکەمدا دێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



