سێ پێشنیار بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە

خوێندکار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سێی پێشنیارمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن، هاوكات باس لە چەند مەرج و داواكارییەكیش دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردە و یەكێتی مامۆستایان بەو ئاراستەیەن كە ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن بە دۆخێكی ئاسایدا هەنگاو بنێت و جیاواز بێت لە دوو ساڵی ڕابردوو كە ڕووبەڕووی زۆر كێشەو گرفت بوویەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لەگەڵ وەزیری پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كۆبووینەتەوە و بە كۆدەنگی سێ پێشنیارمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی 2021-2022.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشنیارەكان بریتن لەوەی قۆناغی یەك كە پۆلەكانی یەك تا پۆلی سێ دەگرێتەوە لە 1/9/2021 دەستبكەنەوە بە پرۆسەی خوێندن، قۆناغی دوو كە پۆلەكانی چوار تا شەش دەگرێتەوە لە 10/9/2021 دەستبكەنەوە بە پرۆسەی خوێندن، قۆناغی سێ كە خوێندكارانی ناوەندی و ئامادەیی دەگرێتەوە لە 15/9/2021 دەستبكەنەوە بە پرۆسەی خوێندن بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین ئەو پێشنیارانە پەسەند بكات.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە هۆشداریمان داوەتە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی پرسەی خوێندن سەركەوتووانە بەڕێوە بچێت دەبێت دابەشكرجنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك و بە بێ لێبڕین بەردەوامی هەبێت، هەروەها پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا گرفتی 18 هەزار مامۆستای وانەبێژ چاەسەر بكرێت بە پێچەوانەوە ئەمساڵیش پرۆسەی خوێندن ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


