دوای هەڵاتنی لە دادگا فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق دووبارە دەستگیرکرایەوە

فەریق روکن ئەوەل، ئەنوەر حەمە ئەمین
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: دوای ئەوەی لە کاتی دادگایکردنی فەریق روکن ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق لە دادگا رادەکات دووبارە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێتەوە.
سەرچاوەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی فەریق ئەنوەر لەکاتی گواستنەوەی لە دادگاوە بۆ زیندان هەڵدێت و دواتر خۆی دەشارێتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستدەکەن بە گەڕان بە دوایدا و پاش ماوەیەک لە گەڕان فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق خۆی بە دەستەوە دەدات.
سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە دادگا فەریق ئەنوەر بەرەوە زیندانی دەگوازرێتەوە بە هاوکاری برازایەکی کە لە سوپای عێراقە و پلەی نەقیبی هەیە داوا دەکات هەندێک کەلوپەل بۆ فەریق ئەنوەر بهێنێت پێش گواستنەوەی بۆ زیندان بەڵام لەو رێگەیەوە دەتوانێت بیڕفێنێت، دواتر بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانەوە دووبارە فەریق ئەنوەر ئەحمەد دەستگیر دەکرێتەوە، چەند ئەفسەرێکی دیکەش لە هەوڵی هەڵاتنیدا بەشداربوون، کە ناوەکانیان بە دادگای تاوانەکانی عێراق دراوە.
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانی زیدانی بەسەر فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین-دا دا بەهۆی تێوەگلانی لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی قورس.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



