
SNN
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 57 په‌نابه‌ره كورده‌كه له سووریاوه ده‌گه‌نه سنووری ئیبراهیم خه‌لیل.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئه‌یلول، فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، “سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی کونسڵگەری گشتی تورکیا لە هەرێم دەکه‌ین، لە بەرانبەر وەرگرتنی ڕەزامەندی حکوومەتی کۆماری تورکیا و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 57 په‌نابه‌ره‌ى کە لە سووریا گیریان خواردبوو.”
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى داوه، ئه‌و 57 په‌نابه‌ره كه بەشێوەی ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم هەبوو، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەن بە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل.
زیاتر هاتووه، “سوپاسی وەزارەتی ناوخۆى كوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنكەرە ده‌كه‌ین، کە هاوکاربوونه لە پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان و ئەرکی گواستنەوەی پهنابهرەکانیان گرتووه‌تە ئەستۆ.”
شایه‌نى باسه به هاوكاری ڕاسته‌وخۆى نووسینگه‌ی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و 57 په‌نابه‌ره كورده‌ی له توركیاوه دیپۆرتی سووریا كرابوون، ئه‌مڕۆ ئێواره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



