
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان بۆمان دەركەوتووە كە لە سنوری پارێزگای دهۆك 100 بەنزینخانە بە شێوەی نایاسایی كاردەكەن و بە پاڵپشتی بەرپرسانی حزبی سنورەكە كاردەكەن و ئەنجومەنی پارێزگای دهۆكیش بێدەنگیان لە كاركردنی ئەو بەنزینخانانە هەڵبژاردووە”.
عومەر گۆڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەهەموو پارێزگاكانی هەرێم بە شێوەی نایاسایی بەنزیخانەی بێ مۆڵەت بوونیان هەیە و كاردەكەن، بەڵام زۆرترینی ئەو بەنزینخانانە دەكەونە سنوری پارێزگای دهۆك، بەجۆرێك بەگوێرەی بەدواداچوون و زانیارییەكانمان تەنها لە سنوری دهۆك 100 بەنزینخانە بە بێ بوونی مۆڵەت بە شێوەیەكی نایاسایی كاردەكەن و ئەنجومەنی پارێزگای دهۆكیش هیچ هەڵوێستی نەبووە لەو بابەتەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەنزینخانانە بە پاڵپشتی بەرپرسانی حزبی سنورەكە دامەزراون و بەردەوامن لە كاركردن، هاوكات زۆربەی ئەو بەنزینخانانە كە مۆڵەتیان نییە لەسەر زەوی كشتوكاڵی دروستكراون و تا ئێستا حكومەت كاری كوژاندنەوەی بۆ ئەو زەویانە نەكردوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە و كاری دامەزراوە حكومییەكان و ئەنجومەنی پارێزگای دهۆكە كۆتایی بەم كارە نایاساییە بهێنن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، هۆكاری جیاجیا هەن كە وابكات ئەو ژمارە زۆرە بەنزینخانە نایاساییانە لە سنوری دهۆك بوونیان هەبێت، بەنمونە ئەو زەوییەی كە ئەو بەنزینخانانەیان لەسەر دروستكراوە زەوی كشتوكاڵین، بەگوێرەی یاساش نابێت زەوی كشتوكاڵی بكرێن بە پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی تا ئەوكاتەی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕەزامەندی دەردەبڕێت بە كوژانەوەی ئەو زەوییە و بەخشینی بە وەزارەتێكی دیكە، بۆیە ئەوەی لە پارێزگای دهۆك دەگوزەرێت هیچ ڕێكارێكی یاسایی بۆ نەگیراوەتەبەر.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
16 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
16 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
17 hours لهمهوپێش



