ئەندامێكی جڤاتی نيشتمانی گۆڕان: ئێمە و یەكێتی سەلماندمان كورد پێویستی بە یەكدەنگی هەیە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات دروشمی ( بەیەكەوە بەهێزترین) زۆرماناو لێكدانەوەی گەورە لە خۆدەگرێت ئێمە و یەكێتی زۆر هەوڵماندا كە لایەنەكانی دیكەش بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە بەڵام دیار بوو كە ئەوان تەنها بە دروشم داوای یەك دەنگی كودیان دەكرد و ئێمە و یەكێتی بە عەمەلی سەلماندنمان كە یەك ڕیزی كوردمان دەوێت.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: دروستكردنی لیستی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستییەكی هەنووكەیی بوو بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا بە قورساییەكی زۆرترەوە لە بەغدا داوای مافەكانی گەلی كورد بكەین و بۆ لایەنە عەرەبییەكانی بسەلمێنین كە كورد یەك دەنگە و بە بەهێزی دەمێنێتەوە، بۆیە ئێمە زۆر هەوڵماندا كە لایەنەكانی دیكەش بێنە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە و بەیەكەوە یەك لیستمان هەبێت بەڵام دیار بوو یەكڕیزی لای ئەوان تەنها بە دروشم بوو بەڵكوو تەنها یەكێتی و گۆڕان بە عەمەلی سەلماندیان كە یەكڕیزی كودیان دەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دروشمی ( بەیەكەوە بەهێزترین) ئەو ڕاستییە دەردەخات كە لە ڕابردوودا بەهۆی ئەو پەرتەوازەییەی كە هەمان بووە لە بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكان بووەتە هۆی ئەوەی كە نەتوانین وەك پێویست پارسەنگی هێز لە كوردستان و عێراق بپارێزین، بەڵام ئەمجارە بە دروستكردنی لیستی هاوپەیمانی دەتوانین ئەو پارسەنگییەی هێز بگەڕێنینەوە و بە دەنگێكی بەهێزتر داوای مافەكانی گەلەكەمان بكەین لە بەغدا.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەشكردەوە، بیگومان دروستكردنی لیستی هاوپەیمان نێوان ئێمە و یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەنگاوی دیكەی بەدوادادێت بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئێمە چاومان لەوەیە كە بەهەمان شێوەی ئێستا بە هاوپەیمانییەك بەشداری ئەو هەڵبژاردنانەش بكەین بۆ ئەوەی بتوانین پێكەوە داكۆکی لەمافەكانی هاووڵاتیانی خۆمان بكەین.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
2 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
2 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
3 hours لهمهوپێش



