سێ كەس بە تۆمەتی دزينی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە گەرميان دەستگيرکران

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی هۆشداریدا بەهۆی دزینی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی گەرمیان، مەترسی لەسەر دابینكردنی كارەبا لەسەر گەرمیان دروستبووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ توانیان سێ كەس دەستگیربكەن كە دەستیان هەبووە لە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەدا و ئاسنەكانیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بەنوسراوی فەرمی لە چەند حاڵەتێكی دزینی ئاسنی تاوەری كارەبا لەسنووری ناحیەی سەنگاو ئاگاداریان كردینەوە كە بەهۆی ئەو كارەوە مەترسی لەسەر گواستنەوەی كارەبا لە سلێمانییەوە بۆ گەرمیان دروستبوو بوو، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە چەند نوسراوێكمان ئاڕاستەی ناحیەكانی تەكیە و شۆڕش و سەنگاو كرد بۆ ئەوەی لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە لێكۆڵینەوەی پێویست بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەوەی ئەو تاوەرانەی كە كارەبای سلێمانی بۆ گەرمیان دەگوازنەوە كە كەونە سنووری ناحییەكانی تەكیە و شۆڕش و سەنگاو، پاش چەند ڕۆژێكی كەم و بەهەوڵ و ماندووبونی هێزە ئەمنییەكان لە پۆلیس و ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ كەس دەستگیربكرێت كە دەستیان هەبووە لە دزینی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا.
قائيمقامی چەمچەماڵ وتيشی “هەر لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەدا تواندراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو ئاسنانەی كە لەتاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لەلایەن ئەو كەسانەوە لێكراوەتەوە بەمەبەستی فرۆشتنیان ئامادەكرابوون، بۆیە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ڕێگردەبین لەهەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە و دروستكردنی گرفت بۆ خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتیان.

More News
-
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
29 mins لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
2 hours لهمهوپێش -
لیژنەی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی: تەرمەکەی دەهێنرێتە نەجەف و کەربەلا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
29 mins لهمهوپێش -
ئێران مەرجەکانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دیاریکرد و وردەکاریی نوێ ئاشکرا دەکات
2 hours لهمهوپێش


