بەرپرسێكی گۆڕان: ئەو بەڵێنەی پارتی بە خەڵكی كەركوكی دابوو نەیبردە سەر

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركوك ئاماژە بەوەدەكات: لەگەڵ ئەوەی پارتی لە ناخۆشترین كاتدا هاووڵاتیانی كوردیان لە شاری كەركوك جێهێشت و دواتر بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە بە هێزی پێشمەرگەوە دەگەرێنەوە شاری كەركوك، بەڵام لە بری هێزی پێشمەرگە بە دەهۆڵ و زوڕناوە گەڕانەوە كەركوك، بەڵام كەركوكییەكان دەزانن كێ ڕاستیكرد لەگەڵیندا و چ هێزێكیش تەنها بۆ دەنگ كۆكردنەوە ئیشی بە كەركوكییەكانە.
محەمەد نەسرەدین، سكرتێری مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی پارتی بەڵێنی ئەوەی بە خەڵك و دانیشتووانی كوردی شاری كەركوك دابوو كە ئەوان بە هێزی پێشمەرگە و بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕێنەوە بۆكەركوك و ئەبێت حەشدی شەعبی لە كەركوك نەمێنێت، بەڵام ئەوەی بینیمان بە دەهۆڵ و زوڕناوە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی كەركوكدا بنكەیەكی بانگەشەیان كردەوە، زۆر بەلاوازی دەركەوتن و خەڵكی كەركوكیش دەزانێت كێ لە ڕۆژە سەختەكاندا لەگەڵیادا بووە و چ هێز و لایەنێكیش تەنها بۆ مەبەستی كۆكردنەوەی دەنگ ئیشی بە كەركوكییەكان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پارتی بەڵێنی ئەوەی بە خەڵكی كەركوك دابوو كە لەگەڵ گەڕانەوەیاندا بارەگایان لە كەركوك دەكەنەوە و حەشدی شەعبی لە شارەكە دەردەكەن و هێزی پێشمەرگە دەگەڕێیننەوە بەڵام بینیمان نەیانتوانی هیچ یەكێك لەو بەڵێنانەیان جێبەجێبكەن، بەدڵنیاشەوە هاووڵاتیانی كەركوك بە دەنگەكانیان باجی جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانە لە پارتی دەكەنەوە.
هاوکات، موئەید غازی، كاندیدی ژمارە 36 لە بازنەی یەكی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی هاوپەیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كەركوكییەكان دەزانن متمانە بەكێ بدەن چونكە لەڕابردوویەكی نزیكدا هەموومان ئەوەمان بینی كە بەهۆی پێداگری پارتی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم چ كارەساتێكی بەسەر شاری كەركوك و گەلی كورددا هێنا و ئێستاشی لەگەڵدا بێت باجی ئەو كارە هەڵانەی پارتی دەدەین، بەڵام ئێمە لە لیستی هاوپەیمانی وەك كارەكانی ڕابردوومان شاهیدیمان بۆ دەدەن لە داهاتووشدا لەگەڵ خەڵكی خۆمان ڕاستگۆ بین و خزمەتیان بكەین.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
8 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
8 hours لهمهوپێش



