کەرتی کارەبای ئەمریکا چەند بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دو تاینتواج، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووریی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی وەزارەتەکە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە بەرزکردنەوە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی تا ساڵی 2023 کرد کە دەتوانرێت بە بۆری بۆ وێستگەی کواشی بگوزرێتەوە و ڕۆڵی لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نوێنەری ئەمریکا بەڵێنی دا کە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە تەکنۆلۆژیا و توانای بەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبا دەکەن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەشداریکردن لەم پرۆژانەی خوارەوەی وەزارەتی کارەبا دەربڕی:
– راکێشانی بۆری گازی سروشتی لە کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی کواشێ.
– جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی هێڵی400KV و وێستگەی 400KV کارەبا.
– بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سوودوەرگرتن لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان.
– بەشداریکردن لە هۆشیاریی گرنگی پێدانی نرخی کارەبا لە لایەن هاوبەشانی کارەباوە.
دەشڵێت، “نوێنەری ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیشی بۆ تەواو کردنی هێڵی 400 کەی نێوان تورکیا – هەرێم – عێراق دەربڕی و سوپاسی وەزارەتی کارەباشی کرد کە کارەبای پێویستی بە کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی دابین کردووە.”
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



