کادرێکی یەکێتی لە بادینان سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

SNN
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادگای دهۆک سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر مەلا نەزیر بەرواریی کادری یەکێتی لە زاخۆ سەپاندووە، برای مەلا نەزیر دەڵێت: “دادگا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نەبووە سەبارەت بەو تۆمەتەی کە ئاڕاستەی کراوە، کە گوایە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە”.
مەلا نەزیر بەرپرسی کۆمەڵایەتی زاخۆی یەکێتییە و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)یە.
لەوبارەیەوە حاجی نەبی، برای مەلا نەزیر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبووین، هیچ بەڵگەیەكی تاوان نەبوو بۆ حكومدانی ئەوەی مەلا نەزیر پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووبێت.
جگە لەو کادرەی یەکێتی، نعمەت گونەش، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا (هەدەپە) لەلایەن دادگای دهۆكەوە بە حەوت ساڵ زیندانی سزادراوە.
لەماوەی رابردوودا پرسی ئازادی و ئازادی رادەربڕین لە دهۆک خراوەتە ژێر پرسیارەوە، بەتایبەت لەدوای دەستگیرکردنی دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوان لە سنووری بادینان، ئەمە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و بەشێک لە نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوای لە هەرێم هێناوەتە دەنگ.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
20 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
21 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
20 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



