
SNN
میدیای پۆڵەندا بڵاویکردەوە: تەرمی ژنە کۆچبەرێک لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕوسیا دۆزراوەتەوە کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان خەڵکی عێراق بووە.
ماڵپەڕی ” wyborcza”ی پۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە: هێزەکانی پاراستنی سنووری بێلاڕوسیا رایانگەیاندووە دوێنێ تەرمی ژنێکی تەمەن 39 ساڵ دۆزراوەتەوە کە کۆچبەری عێراقی بووە، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە تەرمی ژنەکە راکێشراوە لە سنووری پۆڵەنداوە بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بێلاڕوسیا.
ژنەکە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵی‌دا بووە، هاوسەرەکەی بە ئاژانسی بێلتا-ی بێلاڕوسی وتووە کە هاوسەرەکەی لەلایەن سەربازێکی پۆڵەندییەوە کوژراوە کە بە توندی پاڵی پێوەناوە و کەوتووە.
رووداوه‌كه له نزیك گوندی گیبی (Giby) ڕوویدا، كه 13 كیلۆمه‌تر دووره له سنوری لیتوانیا و 15 كیلۆمه‌تر دووره له بێلاڕوسیاوە.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا له چه‌ند شوێنێكی دیكه، ته‌رمی 3 كه‌سی دیكه‌یان دۆزیوەتەوە كه ئه‌وان به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له ده‌ستدابوو.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی پۆڵەندا، له سه‌ره‌تای مانگی 9ه‌وه تا ئێستا سێ هەزار و 800كۆچبه‌ر هه‌وڵیانداوه سنوره‌كانی پۆڵه‌ندا ببه‌زێنن و هه‌موویان ده‌ستگیر كراون و دیپۆرتی بێلاروسیا كراونه‌ته‌وه.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



