
SNN
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەنرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی، بۆیە وەک کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکاریەکی بەپەلە و نەخوازرا و پلانی جێگرەوەمان هەیە بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو.
ڕاشیگەیاند: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ ڕاناگەیەنرێت، بەڵكو لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش 24کاتژمێر دوای پڕۆسەکە دەبێت.
ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەكەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بڕيارە پرۆسەکە تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بخايەنێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



