SNN
کەشتییەکی ئاسمانی چین، بەناو ی Chang’e-5 نموونەی لە چەند تاوێرێکی سەر مانگ وەرگرتووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تەمەنی نموونەکان دوو ملیار ساڵە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی BBC ئەو نموونانەی لە کانوونی یەکەمی 2020دا لە خۆڵ و بەردی سەر مانگ وەرگیراون تەمەنیان لەوە کەمتر بووە کە پێشبینی دەکرا، زاناکان ئەو نموونانەیان لەو بەشەی مانگ وەرگرتووە کە روو بە زەوییە و دەرکەوتووە تەمەنیان دوو ملیار ساڵە و لە شلەی تواوەی ناو گڕکان دروستبوون.
زاناکان پێشیان وایە کە هەبوونی گڕکان پێویستی بەوەیە کە لەو شوێنەی مانگدا سەرچاوەیەکی بەهێزی گەرمی هەبووبێت.
وردەکاری لێکۆڵەینەوەکەش لە گۆڤاری”Science”دا بڵاو کراوەتەوە.
کەشتییە ئاسمانییەکەی چین لە 24ی تشرینی دووەمی 2020دا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو و لە 16ی کانوونی یەکەمی 2020دا گەڕابووەوە بۆ سەر زەوی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


