
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایانگەیاند: “لە دەنگدانی تابیەتدا هیچ پێسێلکارییەک تۆمار نەکراوە”.
ئەمرۆ هەینی، جەلیل عەدنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا سەرەتایەکی باشە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.وتیشی: لە دەنگدانی تایبەتدا هیچ پێشیلکارییەکی ئەمنی تۆمار نەکراوە.
هاوکات، رێکخراوی یۆنامی لە عێراق ئەمڕۆ هەینی، راگەیەنراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەتی عێراقەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەتدا تۆمار نەکراوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە رێز لە ئازادی هەموو عێراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە دەنگیان پێدەدەن.
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، کە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و زیندانیان و ئاوارەکان دەگرێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


