ئێران هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەڵدەگرێت

دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی
SNN
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە وەفدێکی ئێران سەردانی بروکسل بکات و لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆببێتەوە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاندوە، رۆژی پێنج شەممە وەفدێکیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی و نوێنەرانی هەر یەک لە چین و روسیا دەچێتە بروکسل.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە زەمینە سازکردنە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤییەننا، کە تایبەتن بە بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
ئێران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک لە ساڵی 2015 رێککەوتنی ئەتۆمیان واژۆکرد، بەڵام سێ ساڵ دواتر ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵ ترامپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و لەبەرامبەردا تارانیش پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد.
لەدوای هاتنە سەرکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، شەش گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا بەڕێوەچوون، کە ئامانج لەو دانوستانانە بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنەکەی ساڵی 2015یە.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران دانوستانەکانی ڤییەننا راگیران و لە دوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی تاران و وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمییە.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



