
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سبەی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هاوكات بەهۆی كەمی سیولە لەبانقەكانی هەرێم پێدەچێت دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام بێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی زیندانییە سیاسییەكان و مووچە هێزی زێرەڤانی و مووچەی هێزی بەرگری فریاكەوتن و مووچەی بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی چوار شەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ مانگی 10.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكانی هەریم سبەی و دوو سبەی واتە چوار شەممە و پێنج شەممە تایبەت بكرێت بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بەجۆرێك سبەی مووچەی پەروەردەكانی دەرەوەی شارەكان و دوو سبەیش مووچەی پەروەردەی ناو شارەكان دابەشبكرێت بەڵام ئەمە ئەگەرێكی لاوازە پێدەچێت هەر سبەی بەیەك جار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


