
سەڵاحەدین بەهادین داوایهك ئاڕاستهی بەرهەم ساڵح دهكات
SNN
ئەمرۆ سێشەممە، سەڵاحەدین بەهادین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا له بهرههم ساڵح، سهرۆككۆماری عێراق دهكات به زووترین كات به دهم ئهو كۆچبهره كوردانهوه بچێت كه له بیلارووسیا گیریان خواردووه.
له راگەیەنراوێكی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه: سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی كێشەی هاووڵاتییە كۆچبەرهكانی هەرێم و عێراق كە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، جەختیكردەوە: ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم و عێراق كە لە سنووری بیلارووسیاو پۆڵەندا بەگیرهاتون و رێگەیان لێ گیراوە لەو چۆڵەوانی و سەرمایەو بەبێ خۆراك و پێداویستی رۆژانە ماونەتەوە، پێویستە بەزووترین كات بەدەمەوەچونیان بۆ ئەنجام بدرێت لەو مەینەتیەی تێی كەوتوون ژیانیان رزگار بكرێت.
باسی لهوهشكردووه، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە سوپاسەوە سەرۆككۆماری عێراق بەڵێنیدا كە بەردەوام هەوڵی خۆی بدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ رزگاركردنی ئەو گەنج و خێزان و منداڵانەی كە لەو سنوورە گیریان خواردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


