وردەکاری کۆبوونەوەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و بەغدا

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و ئەو دۆخەی ئێستا لە بەغدا دەگوزەرێت و هەروەها بەدیهێنانی كۆدەنگی كورد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی هەرێم و بەغدا کۆدەبێتەوە، لە یەکەم سەردانیشیدا یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.
عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی ڕاسپێردرا كە شاندێكی بالا پێكبهێنێت بۆ سەردانیكردنی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و هەروەها ئێستاش دۆخێكی نوێ هاتووەتە پێش دەبێت هەڵوێستی كورد ڕوون و ئاشكرا بێت، ئەركی ئەو شاندەش دروستكردنی كۆدەنگی كوردە لە بەغدا لە بەرامبەر پرسە پەیوەندیدارەکان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەتای كۆبوونەوەكانی یەكێتی كە لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پێكدێن، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت و پاشان سەردانی هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی ناوخۆی هەرێم بەردەوامییان دەبێت ئەو شاندە كۆبوونەوە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەنجام دەدات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی ناوخۆی هەرێم هەمان ئەو شاندە سەردانی بەغداش دەكەن و لەوێش كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراق لە شیعە و سوننە ئەنجام دەدەن، ئەوەش لە پێناو پێكهێنانی كابینەی نویی حكومەتی عێراق.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



