
پڕۆژە وەستاوەکانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی برپرسانی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان، بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی پترۆدۆلار لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 400 پرۆژە كارەكانیان ڕاگیراوە، بەشێكی زۆری ئەو پرۆژانەش دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە.
بەختیار جەمال، ئەندامی لیژنەی پترۆدۆلار لە لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەی پێنج ساڵە هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی پترۆدۆلار بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرجنەكراوە، بۆیە لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم زیاد لە 400 پرۆژە كە لەسەرجەم سێكتەرەكاندا خۆیان دەبیننەوە كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بودجەی ئەو پرۆژانەی كە ڕاگیراون لە گرێبەستی شیرینیەكانی نەوت تەرخانكراوە بەڵام لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا حكومەت هیچ بڕە بودجەیەكی بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان نەكردووە لەكاتێكدا بەشێك لەو پرۆژانە كارەكانیان زیاد لە %80 یان تەواو بوون و بەشێكیشان لە قۆناغی سەرەتایدان.
ئەو ئەندامەی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: زۆرینەی ئەو پرۆژانەی كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هاوكات لەسەرجەم پارێزگاكانی كوردستانیش لە كۆی ئەو 400 پرۆژەیە 174 كۆمپانیا پرۆژەكانیان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە كاركردن لە يەکێك لەو پرۆژانە ڕاگیراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەستبكرێتەوە بە كاركردن دەبێت حكومەت بودجەی زیاتر و زۆرتری بۆ تەرخان بكات.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



