
کۆچبەر
SNN
75 كۆچبەری دیكە لە بێلاڕوسیا لەدوای نائومێدبوونیان بە گەیشتن بە خاکی ئەوروپا، بەمەبەستی گەڕانەوەیان ئارەزوومەندانە ناوی خۆیان تۆمار كردووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، دوای گەڕانەوەی كاروانی یەكەمی كۆچبەران لە شەوی ڕابردوو، ئەمڕۆ هەینی 75 كۆچبەری دیكە ئەوانەی لە سنوورەكانی بیلاڕووس گیریان خواردووە، ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە عێراق و ھەرێمی كوردستان.
وتیشی”وەك وەزارەت بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و تۆماركردنی ناوەكانیان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ وڵات و وەزارەتیش لە گەشتە ئاسمانییەكان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت تا تەواوی كۆچبەران بە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنێتەوە عێراق”.
شەوی ڕابردوو یەكەم كاروانی كۆچبەران كە 431 كۆچبەری لەخۆ دەگرت، بە فڕۆكەیەكی تایبەت گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



