کارەبای سلێمانی: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە

SNN
بەڕێوبەرايەتی کارەبای سلێمانی رايگەياند: هۆکاری تەقينی بۆری ئاوی هێڵی دوکان سلێمانی بڕانی کارەبا نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای (20) خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.
پێشتر، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا بڵاويکردبووەوە: بڕانی کارەبای لەناکا و لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بووەتە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (24) کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و بازیان و پیرەمەگروون وەستاوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


