پۆلیسی سلێمانی ” بەڵگەی تەواومان لایە بەشێک لە خۆپیشاندەران خوێندکارنین”

پۆلیس-رانییە
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، دوای دروستبوونی گرژی لەنێو خۆپشاندەرانی خوێندکار و بەشێک لە پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین.
دەقی راگەیەندراو:
ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنیو ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له‌پارێزگاری لێ كردنیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سه‌ریان بهچهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك‌و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی‌و گلهییو گازهندهیهك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داواكاریی‌و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا لهخوشكو برا خوێنكارهكانمان ده‌كه‌ین كه گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه‌و شارستانیانه ئه‌نجام بدهنو نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییهكهیان لێ تێكبده‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


