ئەو بودجەيەی بۆ خوێندکاران تەرخانکراوە دەرماڵە نييە بەڵکو هاوکارييە

SNN
دوای ئەوەی وا بڵاوکرايەوە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزيران رەزامەنديداوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵە، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت “ئەو پارەيە بۆ خەرجکردنی دەرماڵە نييە بەڵکو هاوکارييە”.
سەمير هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت.”
وتوشيەتی “ئەو بڕیارە بە مانای خەرجکردنەوەى دەرماڵەی خوێندکاران نایەت وەک پێشتر میدیای یەکێتی بەناوی سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە”.
هاوکات، عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پۆستێکيدا لە فەيسبوکی خۆی نوسيويەتی: “لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت” .
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 mins لهمهوپێش



