قوباد تاڵەبانی: ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کە مەترسی داعش ماوە

قوباد تاڵەبانی
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی بۆ شەهيدبوونی پێنج پێشمەرگەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و رايگەياند: “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن”.
دەقی پەيامەکەی:
جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.
ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



