بۆ یەكەمجار نەخۆشییەكی گوازراوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی گۆشتی ئاژەڵەوە لە سلێمانی تۆماركرا

گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بۆ یەكەمجارە كە جۆرە نەخۆشییە، لە ئاژەلی گەورە تۆماردەكەن، كە توانای گواستنەوەی بۆ مرۆڤیش هەیە و مرۆڤیش توشی چەندین كێشەی تەندروستی دەكات، بەڵام نابێتە هۆی مردنی مرۆڤ، هاوكات تا ئێستا هەر ئەو حاڵەتە تۆماركراوە.
شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی گومان لەسەر گۆشتی ئاژەڵێكی گەورە كرا، دەركەوت كە جۆرە نەخۆشییەكی مەترسیدارەو بۆ یەكەمجارە ئەو جۆرە نەخۆشییە لە ئاژەڵی گەورەدا تۆماردەكەین كە بە نەخۆشی Sarcocystosis دەناسرێت و ئەم نەخۆشییەش راستەوخۆ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا تەنها ئەو حاڵەتە تۆماركراوە، هاوكات ئەم جۆرە نەخۆشیە كە لەهەموو شیردەرەكاندا هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی خۆمانی لێبپارێزین لە كاتی بەكار هێنانی ئەو گۆشتە دەبێت گۆشتی ئاژەڵەكە لە سەروو پلەی گەرمی 60 پلە و بۆ ماوەی 20 خولەك بكوڵێندرێت پاشان بەكار بهێندرێن لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگە هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشتی سەرشەقامەكان كە لە كوشتارگەكان سەر نەبڕاون.
بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە نەخۆشییە ڕاستەوخۆ بە بەركەوتنی مرۆڤ بە ئاژەڵی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هاوكات مەترسی ئەو نەخۆشییە لەوەدایە كە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەكات و تەواوی جەستەی دەگرێتەوە، لە هەندێ حاڵەتدا بە گومانی شێرپەنجە بۆ كەسی توشبوو دروست دەكرێت نەخۆش بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەری كیمیایی وەرگرتووە بەڵام دواجار دەركەوتووە كە شێرپەنجە نییە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەو نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولكەكان تووشی ئازار دەكات و تای زۆریش بۆ نەخۆش و هەست بە ماندوویێتی دەهێنێت، هەروەها نیشانەی دووەمیشی لەسەر ریخۆڵەكان دەردەكەوێت، كە دەبێتە هۆی سكچوون و ڕشانەوە بەڵام بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كەسی توشبوو گیان لەدەستنادات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


