نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا: نازانین بۆ کۆچ دەکەن؛ ئیش و ئازادی و پێکەوەژیان هەیە

SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا دەڵێت تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو کۆچبەرانە بناسرێتەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەلەمێکدابوون کە لە کەناڵی ئینگلیز نقومبوو، داواش لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات بێنە دەنگ.
عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەت لە فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەم کە دەوترێت لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە نقومبووە زانیاریمان لەبارەیانەوە پێبدەن، تا تەرمەکانیان بناسرێتەوە، چونکە بەشێک لەو کۆچبەرانە ناسنامەیان پێنەبووە.
سەبارەت بە هۆکاری گەشتکردنیان دەڵێت نازانین بۆچی ئەوان ڕێگای مەرگ هەڵدەبژێرن؟! بۆیە ڕەنگە ئارەزووییەکی کەسی بێت ئەگەر خۆیان گەیشتونەتە ئەوروپا ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین، بەڵام ئەوانە سەرمایەی هەرێمی کوردستانن و هەموو هەوڵێک دەدەین کە ئەوانە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، دەشڵێت :” بە ڕاستی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ژیانی تێدا دەکرێت ئیش هەیە، ئازادی هەیە، پێکەوەژیان ھەیە”.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەلەمێک لە کەناڵی ئینگلیز نقومبوو 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە دەوترێت بەشێکیان کورد بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


